مەکۆیەکی پڕ لە زانیاریی کوردیی ناوەندی سەبارەت بە بابەتە تەکنەلۆجیاییەکان و بڕینی بەربەستی فێرنەبوون و تێنەگەیشتن لە زاراوە تەکنیکییەکان؛ تایبەت بە فێرخوازان و فێرکارانی بەشە کۆمپیوتەرییەکان.
بەناوی خۆتەوە لێدوان لەبارەی زاراوە و بابەتەکانەوە بدە و لێدوانی کەسانی دیکە ببینە؛ بەبێ هەژمار!
پێناسە و بابەتەکان بە زمانێکی کوردیی تەکنیکی و پاراون لەپێناو پاراستنی زمانی دایک و پەرەدان بە زمانەکە.
ڕووکارێکی ئاسان و خۆشبەکارهێن بۆ دۆزینەوەی لاپەڕە و زانیاری و پێویستییەکان.
لە کاتی هەبوونی ئینتەرنێتدا زاراوە و بابەتی نوێ بەبەردەوامی بەردەست دەبن؛ لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێتیشدا، زاراوە و بابەتە دابارکراوەکان هەر بەردەستن.
جێئایتی کورتکراوەی "جێیەک بۆ ئایتی"ـیە؛ بەرنامەیەکی تایبەتی مۆبایل و تابلێتە کە زاراوە و بابەتی تەکنەلۆجیایی بەشێوەی ئەکادیمی بۆ فێرخوازان و فێرکارانی بەشە تەکنەلۆجیاییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان بەردەست دەخات.
لە جێئایتیدا دەتوانیت:
بەشدار بە لە خۆفێرکردن؛ بە زمانی شیرینی دایک خۆت فێری تەکنەلۆجیا بکە.